ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕوسەکان لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەرکە فەڕمییەکانیان چالاکی ئەنجام دەدەن

شه‌یری بکه‌

ئەمەریکا بە نەتەوە یەکگرتووەکانی وت بڕیاریداوە 12 دیبلۆماتکاری ڕوسی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەربکات بەهۆی ئەوەوە کە لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەرکە فەڕمییەکانیان چالاکی ئەنجام دەدەن.

نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەپێی ڕێکەوتنی ساڵی 1947 بۆ دامەزراندنی بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک پاساوی بۆ ئەو بڕیارە هێنایەوە.

لە بەیاننامەیەکدا نیکی هەیڵی وتی " لێرە لە نیویۆرک ڕوسەکان سوود لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەردەگرن بۆ ئەنجامدانی چالاکی مەترسیدار لە ناو وڵاتەکەماندا."

نوێنەرایەتی ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر بابەتەکە بدات.

ئەمەریکا ڕایگەیاند 60 دیبلۆماتکاری ڕوسی لە وڵاتەکەیان دەردەکەن کە 12 کەسیان کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکانن، ئەمەش لە هەنگاوێکی هاوبەشدا لەگەڵ حکومەتەکانی وڵاتانی ئەوروپیدا بۆ سزادانی کرێملن لەسەر ئەوەی هەوڵیدابوو سیخوڕەکەی پێشووی ڕوسیا لە بەڕیتانیا ژەهراوی بکات.

بەرپرسانی ئەمەریکی وتیان ئەو دیبلۆماتکارە ڕوسییانەی کە لە نەتەوە یەکگرتووەکان کاردەکەن ئەفسەری هەواڵگری ڕوسیان و ڕەنگدانەوەی ئەو ترسانەی ئەمەریکایە کە دەترسن لەوەی چالاکییەکانی هەواڵگری ڕوسیا دوژمنکارییانەتر بووە.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان فەرحان حەق وتی ئەمەریکا دیاریکردووە کە بەپێی بەندی بی 13 لە ڕێکەوتنەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو ڕێوشوێنەی گرتۆتە بەر.

بەپێی ئەو بەندە لە حاڵەتێکدا هەر کەسێک لە ئەمەریکا دابنیشێت و لە دەرەوەی ئەرکە فەڕمییەکەی خۆی چالاکی ئەنجام بدات ئەوا یاسای ئەمەریکای بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.

هەروەها دەشڵێت هەر هەنگاوێک بۆ دەرکردنی دبلۆماتکارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕازی ببێت لەسەری ئەوەش دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ وڵاتە دیاریکراوەکەدا یاخوود سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.

کۆمێنت

ژمارەی بینین

الاسم

ئەمەریکا,1,ئیسرائیل,1,بنیامین نەتەنیاهو,1,توركیای,1,حوسییەکان,1,خۆپیشاندان,1,داعش,1,ڕوسیا,2,ژن,1,شەنگال,1,قه‌ندیل,1,كوردستان,2,کوردستان,1,نەتەوە یەکگرتووەکان,3,نیاز عەبدوڵا,1,یەبەشە,1,
rtl
item
ZERnews زه‌ر نیوز كوردی: ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕوسەکان لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەرکە فەڕمییەکانیان چالاکی ئەنجام دەدەن
ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕوسەکان لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەرکە فەڕمییەکانیان چالاکی ئەنجام دەدەن
ئەمەریکا بە نەتەوە یەکگرتووەکانی وت بڕیاریداوە 12 دیبلۆماتکاری ڕوسی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەربکات بەهۆی ئەوەوە کە لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەرکە فەڕمییەکانیان چالاکی ئەنجام دەدەن.
https://3.bp.blogspot.com/-JCjGRGhcS2I/WrmF1RXcCXI/AAAAAAAANi4/gdtF4_-1Rlc31QXo4pibpblYimzkhLNpgCLcBGAs/s640/Nikki_Haley.jpeg
https://3.bp.blogspot.com/-JCjGRGhcS2I/WrmF1RXcCXI/AAAAAAAANi4/gdtF4_-1Rlc31QXo4pibpblYimzkhLNpgCLcBGAs/s72-c/Nikki_Haley.jpeg
ZERnews زه‌ر نیوز كوردی
http://krd.zer.news/2018/03/netewe-yekgirtu-emrika-rusya.html
http://krd.zer.news/
http://krd.zer.news/
http://krd.zer.news/2018/03/netewe-yekgirtu-emrika-rusya.html
true
3104293388611668017
UTF-8
هەموو پۆستەکان ئامادەن هیچ نوشه‌یه‌ك نەدۆزرایەوە ھەموو زییاتر ببینه‌ به‌رسڤ بده‌ پەشیمانبوونەوە لە کۆمێنتەکە سرینه‌وه‌ لەلایەن سه‌ره‌تا ڵاپه‌ره‌ ‌کلیک بکە هه‌موویان ببینه پێشنیارکراوە بۆتۆ بابه‌ته‌كان ئه‌رشیف گه‌ڕان هه‌موو پۆسته‌کان نەتوانرا داواکاریەکەت بدۆزرێتەوە ANASAYFA'YA DÖN یه‌کشه‌مه‌ دووشه‌مه‌ سێشه‌مه‌ چارشه‌مه‌ پێنجشه‌مه‌ هه‌ینی شه‌مه‌ یه‌کشه‌مه‌ دووشه‌مه‌ سێشه‌مه‌ چارشه‌مه‌ پێنجشه‌مه‌ هه‌ینی شه‌مه‌ کانوونی دووه‌م شووبات ئازار نیسان ئایار حوزه‌یران ته‌مووز ئاب ئه‌یلوول تشرینی یه‌که‌م تشرینی دووه‌م کانوونی یه‌که‌م کانوونی دووه‌م شووبات ئازار نیسان ئایار حوزه‌یران ته‌مووز ئاب ئه‌یلوول تشرینی یه‌که‌م تشرینی دووه‌م کانوونی یه‌که‌م هه‌ر ئێستا یەک خولەک پێش ئێستا $$1$$ minutes ago یەک کاتژمێر پێش ئێستا $$1$$ hours ago دوێنێ $$1$$ days ago $$1$$ weeks ago زیاتر لە مانگێک پێش ئێستا شوێنکەوتووان شوێنکەوتن ئەم بابەتە تایبەتە قفل کراوە هەنگاوی یەکەم: شەیری بکە هەنگاوی دووەم: کلیک لەو لینکە بکە کە شەیرت کردووە کۆپیکردنی هەموو کۆدەکە دیاری کردنی هەموو کۆدەکە هەموو کۆدەکە کۆپی کرا Kopyalanamıyor. [CTRL]+ [C]'ye basın (Mac için CMD+C)